به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ده‌قی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی بنه‌ماڵه که له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی سێ ده‌سه‌ڵاتی باڵا و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام ڕاگه‌یێندراوه، به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و دلۆڤان
سیاسه‌ته گشتییه‌کانی بنه‌ماڵه
بنه‌ماڵه بنه‌مای سه‌ره‌کی و بنچینه‌ی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و ناوه‌ندی گه‌شه و پێشکه‌وتنی مرۆڤ و پشتیوانی ته‌ندروستی و تێگه‌یشتوویی و ده‌سه‌ڵات و به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی وڵات و نیزامه و ڕێبازی به‌ره‌وپێشچوونی نیزام ده‌بێ به‌ره‌و لای:
1- دروست بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی بنه‌ماڵه میحوه‌ر و به‌هێزبوونه‌وه و پته‌وبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و کارتێکه‌رییه سه‌ره‌کییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای نمانه‌ی ئیسلامی بنه‌ماڵه وه‌کوو ناوه‌ندی گه‌شه و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی منداڵ و ناوه‌ندی دڵنییایی پێدان.
2- میحوه‌ر دانانی بنه‌ماڵه له یاسا و ڕێساکان، به‌رنامه‌کان، سیاسه‌ته جێبه‌جێکارییه‌کان و سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌کانی په‌روه‌رده، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به تایبه‌ت نیزامی خانووبه‌ره و شارسازی.
3- زه‌قکردنه‌وه‌ی کارتێکه‌رییه‌کانی په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه و مزگه‌وت بۆ پاسه‌وانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی شوناسی ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی و پاسه‌وانی له بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا.
4- دروست کردنی بزووتنه‌وه‌ی گشتگیری نیشتمانی بۆ بڕه‌وپێدان و ئاسانکاری بۆ هاوسه‌رگیری سه‌رکه‌وتوو و ئاسان بۆ سه‌رجه‌م کچان و کوڕان و که‌سانێک که ته‌مه‌نێکی باشیان بۆ هاوسه‌رگیری هه‌یه و پێکهاتنی بنه‌ماڵه و نه‌هێشتنی بێ هاوسه‌ریی له کۆمه‌ڵگا به دانانی سیاسه‌ته جێبه‌جێکارییه‌کان و یاسا و ڕێسا هانده‌رانه و پشتیوانییه‌کان و فه‌رهه‌نگ سازی و بایه‌خدانان بۆ پێکهاتنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌پێی فه‌رمانه‌کانی خودا.
5- پته‌وبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و دادپه‌روه‌ری، خزمه‌تگوزاری و ڕێزدانان و هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی به جه‌خت له‌سه‌ر:
- به‌کارهێنانی یه‌کپارچه‌ی ده‌فرایه‌تییه فێرکارییه‌کان، په‌روه‌رده‌یی و ڕاگه‌یێنه‌ریی وڵات له‌پێناو پته‌وکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی بنه‌ماڵه و په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی.
- فه‌رهه‌نگ سازی و به‌هێزترکردنه‌وه‌ی هاوکاری ئه‌خلاقی.
- به‌ره‌نگاری کاریگه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نه‌رمی دوژمنان بۆ له‌ناوچوون و به‌لاڕێدابردنی په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و چاره‌سه‌رکردنی له‌مپه‌ڕه‌کان و نه‌هێشتنی خه‌سار و کێشه‌کانی پته‌وبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه.
- قه‌ده‌غه‌بوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی تێکده‌ری بایه‌خه بنه‌ماڵه‌ییه‌کان.
- دروست بوونی ده‌رفه‌ت بۆ پێکه‌وه بوونی به‌قازانج و کاریگه‌ری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتر و که‌ڵک وه‌رگرتنی کاریگه‌ری بنه‌ماڵه له کاته‌کانی پشوودان به شێوه‌ی گشتی.
6- ئاراسته‌کردن و دیاری کردنی نمانه‌ی ئیسلامی بنه‌ماڵه و به‌هێزترکردن و بڕه‌وپێدانی شێوه‌ی ژیانی ئیسلامی- ئێرانی به:
- بڕه‌وپێدانی بایه‌خه سه‌رکه‌وتووه‌کان و نه‌ریته قبووڵکراوه‌کان له هاوسه‌رگیری و بنه‌ماڵه.
- زه‌قکردنه‌وه‌ی بایه‌خه ئه‌خلاقییه‌کان و سڕینه‌وه‌ی په‌راوێزه پووچه‌کانی ئه‌و بایه‌خانه.
- به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ زێده‌خوازی و نیشانه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا.
- باشترکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی گرووپه مه‌رجه‌عه‌کان و زه‌قکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی شایسته‌ی ئه‌وان و ڕێگری له دروست بوونی گرووپێکی مه‌رجه‌عی ناته‌ندروست.
7- پێداچوونه‌وه، چاکسازی و ته‌واوکردنی نیزامی یاسایی و ڕه‌وته دادوه‌رییه‌کان له بواری بنه‌ماڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ پێویستی و داواکارییه نوێیه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی سکاڵاکان له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌لایه‌ن دادگه و دابین کردنی دادپه‌روه‌ری و ئاسایش له سه‌رجه‌م قۆناغه ئینتیزامییه‌کان، به‌دواداچوونی دادوه‌ریی و جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌کان له سکاڵای بنه‌ماڵه به ئامانجی سه‌قامگیریی و پته‌وبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه.
8- دروست بوونی که‌شێکی ته‌ندروست و ڕچاوکردنی په‌یوه‌ندی ئیسلامی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگا.
9- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیان و ئابووری بنه‌ماڵه‌کان به تواناکردنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ دابه‌زینی نیگه‌رانییه‌کانی داهاتووی ئه‌وان له‌باره‌ی کار، هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره.
10- ڕێکخستنی نیزامی ڕاوێژکاری و فێرکاری پێش، هاوکات و به دوای پێکهاتنی بنه‌ماڵه و ئاسانکاری ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌وه به‌پێی بنه‌مای ئیسلامی- ئێرانی له‌پێناو پته‌وبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه.
11- به‌هێزکردنه‌وه و هاندانی بنه‌ماڵه له‌پێناو ڕاکێشانی به‌شداریی بنه‌ماڵه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانج و به‌رنامه‌کانی وڵات له هه‌موو بواره فه‌رهه‌نگی، ئابووری، سیاسی و به‌رگرییه‌کان.
12- پشتیوانی له پێگه و گه‌وره‌یی هاوژینی، ئه‌رکی دایکی و ماڵداری ژنان و ڕۆڵی باوکی و ئابووری پیاوان و به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده‌یی و مه‌عنه‌وی ژنان و پیاوان و تواناکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له قبووڵ کردنی به‌رپرسیارێتی، په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و ڕۆڵگێڕانی به‌رپرسیارێتی خۆیان.
13- ڕێگری له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هۆکاره‌کانی له‌ناوچوونی ناوه‌ندی بنه‌ماڵه به تایبه‌ت بابه‌تی ته‌ڵاق و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کان به ناساندنی به‌رده‌وامیی هۆکاره‌کانی ته‌ڵاق و له‌ناوچوونی بنه‌ماڵه و فه‌رهه‌نگ سازی نگریس بوونی ته‌ڵاق.
14- پشتیوانی یاسایی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی له بنه‌ماڵه‌کان به سه‌رپه‌ره‌شتی ژنان و هاندان و ئاسانکاری هاوسه‌رگیری ئه‌وان.
15- گرتنه‌به‌ری شێوازه پشتیوانییه‌کان و هاندانی گونجاو بۆ به‌رزگرتنی به‌ساڵاچووان له بنه‌ماڵه و بڕه‌وپێدانی پاراستنی جه‌سته‌یی و ڕۆحی و ڕه‌وانی له‌وان.
16- دروست کردنی ڕێکاری پێویست بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌کان به تایبه‌ت ته‌ندروستی منداڵبوون و زیاتربوونه‌وه‌ی منداڵ هێنان له‌پێناو به‌هره‌مه‌ندی له کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نج، ته‌ندروست، بزێو و گه‌شه‌سه‌ندوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٤٣
News ID: 776642
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له جێبه‌جێ کردنی به‌ڵگه‌ی 1ی ماده‌ی 110ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، سیاسه‌ته گشتییه‌کانی "بنه‌ماڵه"ی ڕاگه‌یاند که به دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام په‌سه‌ند کراوه.